سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە دوای هەوڵ و داواكاریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەمارۆی ئاسمانیی توركیا لەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵگیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تشرینی یەكەمی 2025، لە ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێم هاتووە، هەڵگرتنی گەمارۆكە لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بووە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، بڕیارە بەم زووانە توركیا ئاسمانی خۆی بە ڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانیدا بكاتەوە.