لە كابینەی نۆدا زیاتر لە 2,564,400,000,000 دینار بۆ پڕۆژەی ئاو خەرج كراوە

:: PM:01:18:12/10/2025 ‌
كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، دەیان پڕۆژەی گەورەی لە بواری ئاو خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو پڕۆژانە بە گوژمەكەیان زیاتر لە دوو تریلۆن و 564 ملیۆن و 400 ملیۆن دیناری تێچووە، بە تەواوبوونی چیتر كێشەی ئاو لە كوردستان نامێنێت و هاووڵاتییان ئاوێكی پاكیان پێ‌ دەگات.

كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی كێشەی ئاو لە هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، چەندان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجی خستووەتە بواری جێبەجێكردن و چەندان پڕۆژەش لە تەواوبوون نزیك بوونەتەوە، سەرجەم پڕۆژەكان بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە.

1-پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار و بە ڕێژەی 95%ی كارەكانی تەواو بووە. 

2-پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ، بە گوژمەی 114 ملیار دینار و بە ڕێژەی 20%ی كارەكانی تەواو بووە.

3-پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە كە ئاوی قوشتەپە و شارەدێی بێستانە و زیاتر لە 70 گوند دابین دەكات، گوژمەی پڕۆژەكە 222 ملیار دینارە و 90%ـی پڕۆژەكە تەواو بووە و بڕیارە لەمنزیكانە بكەوێتە كار.

4-پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش، گوژمەی پڕۆژەكە 428 ملیار دینارە، ئیشوكارەكانی ڕووپێوی زەوی و جیوتێكنیكال دەستی پێ كردووە. 

5-پڕۆژەی ئاوی خەبات، گوژمەی پڕۆژە 195 ملیارە. ڕەزامەندیی دراوە بۆ فراوانكردنی پڕۆژەی ئاوی قەندیل. 

6-پڕۆژەی ئاوی 51  گوندی بارزان بە گوژمەی 138 ملیار دینار، 90٪‌ی پڕۆژەكە تەواو بووە، بڕیارە سەرەتای ساڵی 2026 تەواو ببێت. 

7-پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ بە گوژمەی 108 ملیار دینار، 60 ٪ی پڕۆژەكە تەواو بووە، بڕیارە كۆتایی ساڵی 2026 تەواو ببێت.

8-پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان، بەگوژمەی 20 ملیۆن دۆلار، 55٪ی پڕۆژەكە تەواو بووە، دوای چارەسەركردنی كێشە و گرفتە داراییەكان، بڕیارە لە ماوەی ساڵێكدا تەواو بكرێت.

9-پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە، گوژمەی 28 ملیۆن دۆلارە، 80٪ی پڕۆژەكە تەواو بووە، بڕیارە لە ماوەیەكی كورتدا كێشە و گرفتەكانی چارەسەر بكرێت و لە ماوەی 8 تا 10 مانگی تردا ئیشوكارەكانی تەواو بكرێت. 

10-پڕۆژەی چارەسەری ئاوەڕۆی هەولێر، قۆناغی یەكەم لەسەر قەرزی ژاپۆنی 200 ملیۆن دۆلار. پڕۆژەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی قورسی هەولێر.

11-پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی3، بە گوژمەی 423،890،000 دۆلار لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژوو كرا.



وشە - رامیار جەواد