بڕیارە سەعات سێی ئەمڕۆ / كەمێكی تر/ بانگەشەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی دەست پێ بكات، سەرۆك بارزانی لەوێ ئامادە دەبێت و وتارێك پێشكەش دەكات.
دروشمی پارتی بریتییە لە " هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان" و بەهەموو پێوەر و پێشبینییەكانیش لەو هەڵبژاردنەیشدا پارتی بە یەكەمی دەمێنێتەوە.
سیروان عارەب سیان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، دروشمەكەی پارتی روونە و دەبێت ئەو سێ بنەمایە لە حكومڕانی عێراقدا جێگیر بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە پارتی بڕیاری وایە بانگەشەیەكی هێمن و شارستانیانە بكات، جیا لەوەیش متمانەی زۆرترین خەڵك بەدەست بێنێ.
جێی ئاماژەیە كە پارتی بە ژمارەی 275 بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا دەكات.