مەحموود محەمەد: لە هەموو كات زیاتر دووپات لە جێبەجێكردنی دەستوور دەكەینەوە

:: PM:04:11:12/10/2025 ‌
مەحموود محەمەد، لە كەرنەڤاڵی دەست پێ كردنی بانگەشەی پارتی لە هەولێر رای گەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگی كاری دیموكراتییانەیە لە كوردستان و لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ بێ‌ راوەستان و ماندووبوون تێدەكۆشێت، لەپێناو چەسپاندنی حوكمڕانییەكی دیموكرات لە ریزی پێشەوەی خەبات بووە بۆ بەدیهێنانی مافی خەڵكی كوردستان.

زیاتر گوتی، پارتی لە هەموو كات زیاتر دووپات لە جێبەجێكردنی دەستوور دەكاتەوە و خەبات بۆ هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەكات.

مەحموود محەمەد گوتی، هۆكاری سەرەكی كێشەكانی ئەمڕۆی عێراق پابەند نەبوونە بە دەستوو و سوورین لەسەر ئەوەی كێشەی شایستە داراییەكان جێبەجێ بكرێت و دەستوور جێبەجێ بكرێت. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، حزبەكە كار دەكات بۆ فرەچەشنكردنی ئابووری، بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی جارێكی تر دووپات لە ئاشتی و ئارامی دەكەینەوە و پێویستە سیستمی راستەقینەی دیموكراسی لە عێراق بێتە كایەوە. 

گوتەبێژی پارتی هێمای بۆ ئەوە كرد، هەڵوێستەكانی پارتی جێی سەرنجی ناوەندە ناوخۆ و نێودەوڵەتی و هەرێمییەكانە، پاڵپشت بەوەیش داوا لە دەنگدەران دەكەین متمانەی خۆیان بە پارتی نوێ‌ بكەنەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم