سەرۆك: ئەوانەی دژی كورد كێبڕكێیان دەكرد با بچن دەستوور بخوێننەوە

:: PM:04:29:12/10/2025 ‌
سەرۆك بارزانی، لە كەرنەڤاڵی دەست پێ كردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر گوتی، هەموو هەڵبژاردنێك گرنگە و هەر هەڵبژاردنێك لە هەلومەرجێكی جیاوازدا دێت.

سەرۆك گوتی، دەوڵەتی عێراق كە دامەزرا لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان كورد و عەرەب دامەزرا، ئەو كاتە بڕیار درا لەگەڵ عێراق بین بەو مەرجەی هاوبەش بین لە بڕیار، بەڵام نەك نەبووین بە هاوبەش؛ بەڵكو مافی زۆریشیان لێ‌ زەوت كردین، دوای ساڵی 2003 نانی ماڵی ئەو ئەنفالكراوان و قوربانییانەیان بڕی، بۆیە هیوادارم دەرفەتی تر بێتە پێش دوای ئەو هەڵبژاردنە.

لە بەشێكی تری گوتارەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەر دەرفەتێك بۆ ئاشتی هاتبێتە پێش لە دەستمان نەداوە، بەڵام ئەنجامەكەی هەر ئەوە بوو شەڕ دەست پێ بكاتەوە چونكە بڕوایان بە مافی كورد نەبوو.

"ئەو یاسایەی ئێستە هەڵبژاردنی پێ دەكرێت ناعادیلە و سنووردار كراوە، ئەو كەسانەی كە لە بەغدا دژی هەرێمی كوردستان بوون و كێبڕكێیان دەكرد كێ‌ زیاتر كورد ئەزیەت دەدات، پێویستە بچن دەستوور بخوێننەوە. بۆیە هەر رەفتارێك بەشێوەی دەوڵەتی مەركەزی لە عێراق بكرێت نایاسایی و نادەستوورییە" سەرۆك بارزانی وای گوت. 

هەروەها دووپاتی كردەوە، عێراق بە یەك پێكهاتە ئیدارە ناكرێ‌، بۆیە ناكرێ‌ بە میزاج بڕیارەكان لە بەغداوە دەربچن.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم