مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كوردستان وەك هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەكان و پێكەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی ئۆكتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە X بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە هەولێر، كەنیسەی (ئوم ئەلنوور)ـمان كردەوە و بەردی بناغەی پەیمانگەی (ئەزهەر)ـمان دانا و بەشداریشمان لە ڕێورەسمی دەرچووانی پەیمانگەی پێشنوێژ و وتاربێژانی هەولێر كرد.
ئاماژەی بەوە دا، كوردستان وەك هەمیشە مەڵبەندی پەرەپێدانی زیاتری برایەتیی نێوان ئایینەكان و بەیەكەوەژیانی ئاشتییانە دەبێت.