كاندیدێكی پارتی: هەڵەبجەییەكان دەزانن پارتی خزمەتی شارەكەیان دەكات

:: PM:07:22:12/10/2025 ‌
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، پارتی لەوەتەی هەیە چەندان پڕۆژەی پێشكەشی هەڵەبجە كردووە و بە هێنانەوەى متمانەی خەڵكیش خزمەتی زیاتر دەگەیەنێت. 

ئەمڕۆ یەكشەم، 12ی ئۆكتۆبەری 2025، بەناز عوسمان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، پارتی بەردەوام هێزی یەكەم بووە و هەڵەبجەییەكانیش ئێستە دەزانن لەوەتەی پارتی هەیە خزمەتی ئەو شارە دەكات و چەندان پڕۆژەی جوانی هەیە. 

ڕوونیشی كردەوە، بەجینۆساید ناساندنی هەڵەبجە و بنیادنانەوەی هەڵەبجە ئاسان نەبوو، بەڵام لەم حكوومەتەدا هەنگاوی گەورە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارە نرا. 

ئەو كاندیدە گوتی، بەڵێنە؛ كە خزمەتكردنی ئەو شارە لە پێشینەی كارەكان دەبێت، وەك كاندیدێكی گەنجیش ئەگەر بڕۆمە پەرلەمان پڕۆژەی تایبەتم دەبێت. 

جێی ئاماژەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارەی 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم