ڤیان دەخیل: داكۆكی لە شنگال و مافی پێكهاتەكان دەكەم

:: PM:04:01:14/10/2025 ‌
 ڤیان دەخیل كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، دووپاتی كردەوە كە لە پەرلەمانی عێراق پارێزەری شنگال و مافی ئێزیدییەكان دەبن. 

ئەمڕۆ سێشەم 14ی ئۆكتۆبەر، ڤیان دەخیل كاندیدی ژمارە 40 لە لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمجارەیش كاندید كراوم بۆ ئەوەی لە بەغدا داكۆكی لە مافی گەلی كورد بكەم.

ڕوونیشی كردەوە كە پێشتر لە پەرلەمانی عێراق، شەڕی لەسەر مافی پێكهاتەكان كردووە و دوو ساڵیش گوتەبێژی بارەگای بارزانی بووە. 

ئەو باسی لەوەیش كرد كە دوای ساڵی 2014 ئەو زیانە گەورەیەی داعش لە شنگالی دا كەم نییە، پێویستی بە قەرەبووكردنەوە و خزمەت هەیە، بۆیە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەكەومە خزمەتی شنگال. 

دووپاتی لەوەیش كردەوە كە پێكهاتەكان بۆ ئەوەی پارێزراو بن و لە ژینگەی پێكەوەژیان بن، پێویستە دەنگ بدەن بە پارتی دیموكراتی كوردستان. 

لە ماوەی رابردوودا و لە ژێر سێبەری سەرۆك بارزانی، تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان گرنگی زۆریان بە پێكەوەژیان داوە و ئەمجارەیش پارتی سوورە لەسەر پاراستنی پێكهاتەكان. 

 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم