بناس دۆسكی: تەنیا پارتی دەتوانێ‌ ئامانجەكەی كورد بەدی بێنێت

:: PM:07:14:14/10/2025 ‌
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تەنیا پارتی دەتوانێ‌ ئامانجەكەی كورد بەدی بێنێت، بۆیە پێویستە سەنگێكی زۆری لە بەغدا هەبێت. 

ئەمڕۆ سێشەم، 14ی ئۆكتۆبەری 2025، بناس دۆسكی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك بە "وشە"ی گوت، داوا دەكەین كە خەڵكی كوردستان هەمووان بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی 275 بدەن.

ڕوونیشی كردەوە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووسی كورد زۆر گرنگە، بۆیە پێویستە سەنگی پارتی لە بەغدا زۆر بێت تا لە تەواوی دامەزراوەكاندا بوونی هەبێت.

دۆسكی گوتیشی، ئەگەر سەنگی پارتی بەهێز بێت دەتوانێ‌ بە تەواوی ئەو كێشانەی بوونیان هەیە بەكۆتا بێنێت، چونكە تەنیا پارتی دەتوانێ‌ ئامانجەكانی كورد بەدی بێنێت. 

جێی ئاماژەیە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم