بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەدا دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی پێشوودا ئەنجام درا، دەخرێتە روو.
ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی یەكەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كۆ دەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دەرئەنجامی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی پێشوودا ئەنجام درا، لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەر ڕاسپاردەی دواكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و بەدواداچوونی بۆ هەنگاوەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ساڵی ٢٠٢٥ دەخرێتە ڕوو.