سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رای دەگەیەنێت، لەم هەفتەیە پارەی مووچە دەگاتە كوردستان و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 18ـی تشرینی یەكەم، فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات.
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەشڵێت، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ئابی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر هیچ گرفتێك دروست نەبێت، سبەی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دینار دەخاتە سەر حیسابی بانكی ناوەندی لقی هەولێر كە دوو هەفتەیە پارەكە ئامادەیە، بەڵام حكوومەتی عێراق بە بیانووی جیاواز ئامادە نەبووە پارەی مووچە بنێرێت.