خالید خۆشناو سەرمایەداری نیشتمان، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی كردنەوەی جووتسایدی سماقوڵی رای گەیاند، ئەو پڕۆژەیە قورسترین پڕۆژە بوو هێمن گرووپ كردی چونكە هەموو رێگەكان شاخاوی بوون.
خۆشناو گوتی، خۆشحاڵم بۆ كردنەوەی پڕۆژەیەكی گەورە و گرنگ لەگەڵتانم، كە جووتسایدی سماقوڵییە كە دەبێتە هۆی بەستەوەی هەولێر و سلێمانی و رانیە و دەڤەرەكانی تر، لەم پڕۆژەیەدا هەموو توانایەكی هێمن گرووپ خراوەتە ڕوو تا بە زووترین كات تەواو بكرێـت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە ئەو پڕۆژەیە قورسترین پڕۆژە بوو هێمن گرووپ كردی، چونكە هەموو رێگەكان شاخاوی بوون، لە ئەنجامدا ئەو پڕۆژە بە كوالێتییە هاتە بەرهەم.
خالید خۆشناو گوتی، هەر لەمساڵدا چەند پڕۆژەیەكی تریش تەواو دەكرێن كە دیارترینیان رێی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هەولێر دەبێت.
هەروەها سوپاسی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانی كرد كە بەردەوام متمانەی بەكارەكانی هێمن گرووپ هەیە.