ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

:: PM:01:18:20/10/2025 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەواڵی دامەزراندنی بانكی نیشتمانیی راگەیاند و دەڵێت سیڤی پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، بانكی نیشتمان، بانكێكی حكوومیی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێ دراوە .

ئاماژە بەوەش كراوە، هەر فەرمانبەرێك لە بانكە بازرگانییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئارەزوو دەكات راژەكەی بگوازێتەوە سەر بانكی نیشتمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆك بەشەكان و یاریدەدەرەكانیان لە بانكی نیشتمان، لە ڕێگەی ئەم لینكەی خوارەوە فۆرمی دیاریكراو پڕ بكاتەوە، دواتر چاوپێكەوتن ئەنجام دەدرێت. 

https://apply-bank.com




وشە - رامیار جەواد