مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكاری لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرسەنامەیەكدا ڕای گەیاند، "بۆ كۆچی دوایی لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمێرانی، پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی لیوای دووی سەنگەر لە فەرماندەیی زێرەڤانی و كەسایەتیی تێكۆشەر و ناسراوی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزی و هەڤاڵ و دۆستانی دەكەم."
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هیواش دەخوازێت، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
رۆژی شەموو 18ـی تشرینی یەكەمی 2025، لیوا حەمەڕەشید حاجی ڕۆستەم شەمیرانی فەرماندی لیوای دووی سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و كەسایەتیی دیاریی شارەزوور و پارێزگای سلێمانی، لە نەخۆشخانەیەكی ئەنكەرەی پایتەختی توكیا كۆچی دوایی كرد.