لەناو ئاپۆڕای جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی وتارێكی پێشكەش كرد.
جێگری سەرۆكی پارتی گوتی، ئەمجارە خۆمان دەچینە بەغدا بەرگری لە مافەكانی خۆمان دەكەین، لەوێ ڕێگە نادەین كەسێك بە هاووڵاتیی پلە دوو سەیری هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكات.
روونیشی كردەوە كە شەریكی ڕاستەقینە دەبین لەم وڵاتەدا. قەت قبووڵمان نەكردووە پاشكۆ بین و لەمەودواش بە هیچ جۆرێك قبووڵ ناكەین پاشكۆ بین.
" قبووڵ ناكەین كەسی تر لە جیاتی ئێمە بڕیار بدات. ئەمجارە خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین" مەسروور بارزانی وای گوت.