بەهۆی زۆریی پڕۆژەكان و گۆڕانكاریی بەردەوام لە رێگەوبان و پارك و دروستكردنی بەنداو، نووسەران و رۆشنبیران دەڵێن، كرداری پارتی و وەڵامەكەی بۆ ركابەرەكانی پڕۆژەی نوێیە.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، نیاز حاجی نووسەر دەڵێت، لە بەرانبەر هەر بانگەشەیەكی بێ كرداری ئەوان، پارتی پڕۆژەیەكیان تێدەگرێت، هەروەها پڕۆژەكانی ئێرە بەكردارە، بەموفرەد نییە، بەڵكو سەلیەن.
دەشڵێت، جارێك نەخۆشخانە، جارێك جووتسایدی ئۆتۆبانی، جارێك پشتێنەی سەوزایی، جارێك كارەبا و ئاوی 24 سەعاتی، جارێك تونێل، جارێك پارك، جارێك كارگە و جارێك بازاڕی هاوچەرخە.
ئاماژە بەوەش دەكات، پارتی وەك فاخیر هەریری گوتەنی سەری لە كۆمپانیای گووگڵ ماپیش شێواندووە، هەر رۆژەی شەقام و جووتسایدێكی نوێ زیاد دەكات، بۆیە ئەم كۆمپانیایە ناچارە لە هەولێر و دهۆك هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە، بەڵام ئەم كۆمپانیایە لە سنووری سلێمانی، پێنج ساڵ جارێكیش پێویستی بەهیچ ئەپدەیتبوونەوەیە نییە.