بڕیارە هەفتەی داهاتوو مامەڵەكانی بۆكراو بەهەر هۆكارێك ئەنجان نەدراوبێت دەست پێ بكاتەوە، بەرێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكیش دەڵێت، كەس با سەردانمان نەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی تشرینی یەكەم، سیامەند قادر نانەكەلی بەرێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەوانەی كە پسوولەی خۆراكیان بلۆك كرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆكی ئەندامانی خێزانیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كرد بوو پێویست ناكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بكەن.
زیاتر گوتی، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕاستەوخۆ لە ڕێگای ئەو ژمارە مۆبایلەی پێشكەشیان كردبوو لە هێلەكانی (كۆڕەك، ئاسیا و زین) نامەیان بۆ دێت بەناوی (Mot).
باسی لەوەشكرد، دوای هاتنی نامەكە ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیكەیشنەكەوە خۆیان ئەپدەیت بكەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی.
ئەوە لە كاتێكە دوای سێ مانگ لە پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلكترۆنی، سەرجەم كارەكان راگیران و ئێستە هاووڵاتییان چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەی مامەڵەی نوێی بەشەخۆراكن بۆ زیادكردنی منداڵ و هاوسەرگیری.