نێچیرڤان بارزانی: بادینان چیایەكی بەرزە و هەمیشە لە پشتی پارتی بووە

:: PM:03:29:23/10/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەناو جەماوەری دهۆك رای گەیاند، كە هاتمە ئەو بانگەشەیە لە هەموو شوینێك نووسرابوو یەك ملیۆن دەنگ، تەواو پێی ناوێت ئیتر بەرەو یەك ملیۆن دەنگ. 

جێگری سەرۆكی پارتی گوتی، خۆشحاڵم لەگەڵ لەگەڵ جەماوەری دهۆك جارێكی تر گەیشتینەوە یەكتر و بادینان چیایەكی بەرزە و هەمیشە لە پشتی پارتی بووە، بادینان هەمیشە بێ‌ ئومێدی داوە بە نەیارانی پارتی. 

نێچیرڤان بارزانی گوتی، دهۆكی رەنگین هێزی پارتییە و جەماوەری دهۆك خۆشەویستی سەرۆك بارزانین، چونكە هەركاتێك دێین ئاوەدانی زیاتر رووی لە ناوچەكەدا كردووە و هیوادارم ئەوە بەردەوام بێت. 

جێگری سەرۆكی پارتی ئەوەی گوت، لە هەولێریش گوتم لێرەیش دەیڵێم پارتی بەرەو یەك ملیۆن دەنگ، پارتی سەركەوتوو دەبێت چونكە ئێوە خاوەنی ئەو حزبەن. 

نێچیرڤان بارزانی جارێكی تر دووپاتی لە گرنگی هەڵبژاردن كردەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پێویستە پارتی بەهێز بێت لە بەغدا، چونكە لە رووخانی رژێمەوە تا ئێستە پارتی رۆڵی گرنگی هەبووە و لە نووسینەوەی دەستووریشدا چەندان ماف جێگیر كراون، بۆیە پێویستە هێزی پارتی ئەو مافانە بەدەست بێنێت. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم