حەمە عەزیز: چەند بازنەیەكی لاوانم دروست كرد لە سەر گۆڕی‮ ‬شێخ مارفی‮ ‬نۆدێ سوێندم دان خیانەت لە كوردستان نەكەن

:: AM:10:29:25/10/2025 ‌
خاڵە حەمە یان حەمەی عەزە یەكێك لە دیارترین كادر و پێشمەرگە ئازاكانی شۆڕشی ئەیلوول بوو، ئەو جگە لەوەی كەسێكی چالاك بوو، قسە خۆش و پیاوێكی كۆمەڵایەتیش بوو.

محەمەد عەزیز ساڵی 1932 لە گەڕەكی چوارباخ لە سلێمانی لە دایك بووە، پێشیان دەگوت (سندووقە ڕەشەكەی پارتی، چونكە لە شۆڕشی ئەیلوولدا یەك بووە لە لێپرسراوە باڵاكانی پاراستن. پێشتر ئەندامی پارتی ڕزگاری كورد بووە و دواتر چووەتە ناو كاژیكەوە. كەسێكی زۆر نزیكی مەلا مستەفا بارزانی و هەڤاڵ و هاوسەنگەری ئیدریس بارزانی بووە. لە شۆڕشی ئەیلوول بەڕێوەبەری بارەگای بارزانی بووە.

خاڵە حەمە لەناو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا پێگەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬هەبووە، ‬سەردەمانێك بەرپرسی‮ ‬بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬بووە و دۆستایەتیشی‮ ‬لەگەڵ زۆر لە كەسایەتییە شۆڕشگێڕ‮ ‬و سیاسییەكاندا بووە.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
لەو قۆناغەدا لای نەیارەكانی بەكەسێكی توند و لای دۆستەكانیشی بەپیاوێكی خۆشمەشرەب ناسراوە.

خاڵە حەمە باس لە پێوەندیی خۆی و بارزانی و شۆڕش دەكات و دەڵێت:  سەرۆك بارزانی ‬پێش گەڕانەوەی‮ ‬لە سۆڤییەت،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ڕاگەیاندنە نهێنییەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بەهۆی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬وێنەكەی‮ ‬بە بەرگی‮ (‬جەنەراڵییەوە‮)، ‬بووە خۆشەویست و جێگەی‮ ‬هیوای‮ ‬لاوانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەو كاتەوە ئاشنای‮ ‬ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬بووم‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
دواتر باسی ئەوەی كردووە كە ‬پاش گەڕاندنەوەی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤییەت،‮ بارزانی ‬سەردانی‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانیی‮ ‬كرد،‮ ‬بەندەش وەك هەزاران لاوی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە پێشوازیدا بووم‮. ‬بارزانی‮ ‬لە تەلاری‮ ‬بیناكەی‮ (‬نووری‮ ‬عەلی‮ ‬ئەگزەجی‮) ‬گوتارێكی‮ ‬بەنرخی‮ ‬پێشكەش بە ئامادەبووان و پێشوازیكاران كرد،‮ ‬ئەمە‮ ‬یەكەم جار بوو كە بەدیداری‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬شاد بم‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

خاڵە حەمە ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬چەكداران لە بەرەكانی‮ ‬دەربەندی‮ ‬بازیان و دەربەندیخان و گەڕانەوەی‮ ‬هەندێك لە خێڵەكان بۆ پشتیوانی‮ ‬لە عەبدولكەریم قاسم و گرتنی‮ ‬هەندێك لە كەسایەتیی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬برووسكەی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬و پشتیوانییان بۆ قاسم واژوو  نەكرد،‮ ‬یەك لەوانە‮‮ ‬حەمەی‮ ‬ئەوڕەحمان ئاغا‮ ‬كە درەنگتر بووە خەزووری‮ ‬‬كاك ئیدریس و باپیری‮ كاك نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬بەندە بۆ خۆم لەگەڵ دوو برادەر چووینە خزمەتی‮ ‬لە ماڵی‮ ‬خۆیان و سوپاسم لەو هەڵوێستە كوردانەیەمان ‬كرد.‮‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

خاڵە حەمە دەڵیـَت:‮ ‬لەو سەردەمەدا چەند بازنەیەكم لە لاوان دروست كرد و بردمن بۆ سەر گۆڕی‮ ‬شێخ مارفی‮ ‬نۆدێ، سوێندم دان بە‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان و شیری‮ ‬بەری‮ ‬دایكیان خیانەت لە كورد و كوردستان نەكەن، هەر ئەو چالاكییەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬هێنایەوە سەر ئەوە كە ئەگەر عەبدولكەریم قاسم بێت بۆ شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ كردنەوەی‮ ‬كارگەی‮ ‬جگەرە،‮ ‬دەستی‮ ‬لێ بوەشێنین و لەو‮ ‬ڕووەوە ئامادەكارییان كرد،‮ ‬بەڵام قاسم نەهات‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

"دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكان و شەهیدبوونی‮ ‬كاكە حەمەی‮ ‬تەلان‮ ‬وەك‮ ‬یەكەم شەهیدی‮ ‬دەڤەری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬لە دەربەندی‮ ‬بازیان،‮ ‬جۆرێك لە نائومێدی‮ ‬باڵی‮ ‬بەسەر دانیشتوواندا كێشابوو،‮ ‬لەو كاتانەدا من نامەیەكم بۆ سەرۆك مستەفا بارزانی‮ ‬نووسی‮ ‬و داوام لێ كرد كە بڕوا بدات بە كەسێك تا ئێمەی‮ ‬لاوان لە دەوری‮ ‬كۆ ببینەوە،‮ ‬نامەكەم بە كاك‮ ‬عەبدول حوسێن فەیلیدا نارد‮ ‬كە خۆی‮ ‬ئەندامی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بوو،‮ ‬برایەكی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوی‮ ‬عەبدوڵَا كۆڵ‮ ‬لەگەڵیدا نارد تا بیگەیەنێت"‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

حەمەی عەزە لە درێژەی باسەكەدا دەڵێت: ‬یادی‮ ‬بەخێر‮ (‬مەلا باقی‮)‬‮ ‬كە ئەوسا لای‮ ‬شێخ حوسێنی‮ ‬بۆسكێن بوو،‮ ‬لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬سەفرەو زەروون تووشی‮ ‬مام جەلال بووبوو،‮ ‬مام جەلال نامەكەی‮ ‬لێ وەرگرتبوو،‮ ‬پاش سێ بۆ چوار‮ ‬ڕۆژ لە‮ ‬ڕۆیشتنی‮ ‬عەبدول حوسێن،‮ ‬كاك‮ (‬نووری‮ ‬ئەحمەدی‮ ‬تەها‮) ‬پێی‮ ‬گوتم‮: ‬حەز لە ماسی‮ ‬ناكەیت؟ ‬گوتی‮: ‬ماڵی‮ ‬عەبدول حوسێن ماسی‮ ‬چاك دەكەن،‮ ‬گوتی‮: ‬كەسێكی‮ ‬بەڕێز و خۆشەویستیش لەوێیە،‮ ‬گوتم‮: ‬بۆچی‮ ‬نا‮. ‬كە چووین ئەو كەسە خۆشەویست و بەڕێزە (‬شەمسەدین موفتی‮) ‬بوو،‮ ‬پاشان كاك عەبدول حوسێنم بینی‮ ‬لەلام سەیر بوو،‮ ‬گوتی‮: ‬تا سەفرە و زەروون‮ ‬ڕۆیشتم،‮ ‬لە‮ ‬ڕێگە تووشی‮ ‬مام جەلال بووم گێڕامیەوە‮. ‬گوتم‮: ‬ئەی‮ ‬نامەكەم،‮ ‬گوتی‮: ‬كەوتە لای‮ ‬مام جەلال‮!. ‬پاشان نامەیەكی‮ ‬ترم بۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬نارد،‮ ‬بەناوی‮ ‬خوازراوی‮ ‬ئەحمەد مەحموود،‮ ‬ئەم نامەیەم بە بەهەشتی‮ ‬كاك‮ (‬ئەنوەر عارف قەرەچەتانی‮)‬دا نارد،‮ ‬ئیتر تا بە خزمەت سەرۆك بارزانیی‮ ‬نەمر شاد بووم، هەر بەناوی‮ ‬ئەحمەد مەحموودەوە نامەم بۆ دەنارد‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

خاڵە حەمە باسی لەوەش كردووە، ‬ساڵی‮ ‬1962 سەرۆك بارزانی،‮ ‬ئەحمەد تۆفیق‮‬ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬ئەوسای‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬نارد بۆ پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬بۆ وەرگرتنی‮ ‬بیروڕای‮ ‬كەسایەتییەكان و سەرۆك خێڵەكان،‮ ‬پێوەندیی‮ ‬بە بەندە و شێخ‮ (‬محەمەدی‮ ‬هەرسین‮) ‬كرد و داوای‮ ‬لێ كردن بچنە تەگەران،‮ ‬ئێمەش چووینە تەگەران،‮ ‬لەوێ كاك ئەحمەد و برادەرەكانیمان بینی،‮ ‬چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ كرد،‮ ‬ئێمە‮ ‬ڕامان وابوو بۆ ئەوەی‮ ‬شۆڕشەكە لە شۆڕشی‮ ‬حزبێكەوە بكرێتە شۆڕشی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پێویستە كۆنگرەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬بگیرێت،‮ ‬لەو كۆنگرەیەدا ئەنجوومەنێك بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬شۆڕش بە هەڵبژاردن دیاری‮ ‬بكرێت و ئەنجوومەنەكەش ناو بنرێت ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬شۆڕش،‮ ‬كاك ئەحمەد گوتی،‮ ‬كاك عیسمەت شەریف وانلی‮ ‬نامەیەكی‮ ‬بۆ سەرۆك بارزانی‮ ‬ناردووە،‮ ‬نزیكە لە بیروڕا و پێشنیازەكانی‮ ‬ئێوە،‮ ‬بەڵام باشترە خۆتان بچن لەگەڵ سەرۆك باسەكە بكەنەوە‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

 "‬ئەو كاتە من فەرمانی‮ ‬گرتنم لای‮ ‬میرانی عێراق هەبوو،‮ ‬كاك شێخ محەمەدیش دوكان و ماڵ و منداڵی‮ ‬لە سلێمانی‮ ‬بوون،‮ ‬ڕێككەوتین من لە جیاتی‮ ‬هەردووكمان بچم بۆ لای‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و كاك شێخ محەمەد هەرسین بگەڕێتەوە سلێمانی،‮ ‬ئیتر من لەگەڵ ئەحمەد تۆفیق‮ ‬ڕۆیشتم،‮ ‬پاش مەودایەكی‮ ‬دوور و خێرا‮ ‬ڕۆیشتن و گوند بە گوند گەیشتمە هەندرێن، پاش ماوەیەك لە گوندی‮ (‬پڵنگان‮) ‬بە خزمەت جەنابی‮ ‬سەرۆك گەیشتم، لەوێش باسی‮ ‬ئامانجی‮ ‬شۆڕش و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬ڕیزەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كرا‮.‬ ‮‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

خاڵە حەمە دەیگێڕێتەوە، بارزانی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕێزی‮ ‬لە هەموو كەسایەتییە تایفییەكان و‮ ‬ڕۆشنبیرەكان دەگرت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ڕۆژێك چاكەیەكی‮ ‬لەگەڵ بكردایە، هەمیشە خۆی‮ ‬بە قەرزاری‮ ‬دەزانی،‮ ‬بەتوندی‮ ‬پابەندی‮ ‬داونەریتەكانی‮ ‬كوردەواری‮ ‬بوو،‮ ‬لە لووتكەشدا بووبێ لە ئاستی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬كوردی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬لە خۆی‮ ‬بەتەمەنتر وەك برا بچووكێك چۆن لەگەڵ برا گەورەی‮ ‬خۆی‮ ‬ڕەفتار دەكات وەهای‮ ‬ڕێز لێ دەنا،‮ ‬لە‮ ‬یـادمە لە وەڵامی‮ ‬نامەیەكی‮ ‬ (‬مەلا عەبدوڵای‮ ‬چـروستانی‮)‬،‮ ‬بارزانی‮ ‬سەرەتا بە‮ ‬-بسم اللە الرحمن الرحیم‮- ‬دەستی‮ ‬پێ كردبوو، پاش پێشكەشكردنی‮ ‬ڕێز و سڵاو و دەست ماچكردن وەك گەورەی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵیدا دوابوو،‮ ‬داوای‮ ‬لێ كردبوو كە لە لوتف و دوعاكردن بۆی‮ ‬فەرامۆشی‮ ‬نەكات،‮ ‬نامەكەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە نووسینی‮ ‬موریدێك دەچوو بۆ شێخەكەی،‮ ‬لە كۆتایی‮ ‬نامەكەیدا نووسیبووی‮ ‬خزمەتكاری‮ ‬بچووكتان‮ (‬بارزانی‮ ‬مستەفا‮). ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

حەمە عەزیز (خاڵە حەمە) كەسایەتیی شاری سلێمانی، ئەندامی كاژیك و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و بەرپرسی ئیدارەی بارەگای بارزانی، ئێوارەی دوێنێ 24ی تشرینی یەكەمی 2025 لە تەمەنی 93 ساڵی كۆچی دوایی كرد.





وشە - سۆران عەزیز