كێشە ناوخۆییەكانی كۆمەڵی دادگەری بەردەوامیی هەیە، ئەمەیش دوای كۆنگرەی ئەو حزبە دێت، ئەمڕۆ ئەندامێكی سەركردایەتیی ئەو حزبە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.
	
ئەمڕۆ شەموو 25ـی تشرینی یەكەم، لە نوێترین كاردانەوەدا محەمەد جەلیل حوسێن ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە كۆمەڵی دادگەری راگەیاند.
	
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی هۆكاری وازهێنانی لەو حزیە ئاشكرا نەكردووە، بەڵام دەڵێت، لە دوای هەڵبژاردن هۆكارەكەی ڕوون دەكەمەوە.
	
لە شەمووی 19ـی تەمووز، كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەری لە شاری هەولێر ئەنجام درا، كۆنگرەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو و تێیدا 900 كەس وەك ئەندامی كۆنگرەكە ئامادە بوون.
	
لەو كۆنگرەیەدا ركابەری لە نێوان ئەندامانی هەبوو بۆ بوونەوە سەركردایەتی، 78 كەس بۆ سەركردایەتیی نوێی كۆمەڵی دادگەری خۆیان كاندید كرد، بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی میدیای فەرمیی حزبەكە، لەم كۆنگرەیەدا لەسەر پێڕەوی ناوخۆ گفتوگۆ كرا.
	
پێشتر چەند ئەندمێكی ئەو حزبە لەبارەی دواین گۆڕانكارییەكانی ناو حزبە ناڕەزایەتی خۆیان راگەیاندبوو .