لە كابینەی نۆدا هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد كرا

:: PM:12:13:25/10/2025 ‌
كابینەی نۆی هەنگاو بە هەنگاو كاری كرد بۆ ئەوەی ژێرخانی كارەبا بەهێزتر بكات، لەپێناو دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتییان.

هەر لە كابینەی نۆدا چەندان وێستگەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا دروست كران، هەزار و 840 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی گشتی زیاد كرا، زیاتر لە سێ هەزار و 500 پڕۆژەی دابەشكردنی كارەبا و 61 پڕۆژەی گواستنەوەی كارەبا جێبەجێ كران.

وێستگەكانی گەرمیان، خورمەڵە، بازیان و خەبات، دیارترین پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبان لە كابینەی نۆیەمدا كە گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەم شێوەیە بووە:

*هەزار و 840 مێگاوات، زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا.

*سێ هەزار و 503 پڕۆژە بۆ دابەشكردنی كارەبا

*61 پڕۆژە بۆ گواستنەوەی كارەبا

*550 مێگاوات، وێستگەی هەڵمی

*500 مێگاوات وزەی پاك

*500 مێگاوات كۆمبایند سایكل

*290 مێگاوات، وێستگەی سووتەمەنی

هەروەها ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەباش بەگوێرەی جۆری وزە لە هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:

*گازی سروشتی 83%

*كارۆئاوی 1%

*نەوتی ڕەش 11%

*گازوایل 5%

هاوتەریب لەگەڵ بنیاتنانی وێستگەكانی كارەبا، سیاسەتی پاراستنی ژینگە پێڕەو كرا؛ ئێستە زیاتر لە 80%ـی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وزەی پاكەوە بەرهەم دێت.




وشە - رامیار جەواد