هێمن هەورامی رای گەیاند، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەچنە سلێمانی و بانگەشەیەكی هێمن لەوێش بۆ پارتی دەست پێ دەكەن.
ئەمڕۆ شەموو 25ی ئۆكتۆبەر، هێمن هەورامی رای گەیاند، بەگوێرەی هەموو راپرسییەكان یەكلا بووەتەوە كە پارتی حزبی یەكەم دەبێت لەسەر ئاستی عێراق، قۆناغی دووەم قۆناغی جێبەجێكردنی دەستوور و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەكرێت.
هەورامی گوتی، ئەمڕۆ 25ی ئۆكتۆبەرە و تا رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو كە بانگەشە دەست پێ دەكات، جێگرانی سەرۆكی پارتی دەچنە سلێمانی و بانگەشە دەست پێ دەكەن، هەر وایش پێشنیار كراوە لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی حزبەكەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارەی 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە و پێشبینی دەكرێت زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێ.