مەسروور بارزانی بۆ كەركووكییەكان: سەرەڕای ئەو هەموو ستەمەی لێتان كراوە سوپاس كە هێشتا خوێنتان زەردە

:: PM:02:58:25/10/2025 ‌
مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی بۆ كاندیدانی كەركووك هۆنراوەكەی خۆی پێشكەش كرد و گوتی، كەركووك دڵی كوردستانە.

مەسروور بارزانی گوتی، سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كەركووك دەكەم سەرەڕای ئەو هەموو ستەمەی لێتان كراوە هێشتان خوێنتان زەردە و دڵتان بۆ كوردستان لێ‌ دەدات. 

مەسروور بارزانی دووپاتی لەسەر گرنگی هەڵبژاردن كردەوە و گوتی، پارتی هێزی یەكەمە و دەمانەوێ‌ ئەوجارە لە بەغدایش بەرگری لە مافی خەڵكی كوردستان بكەین، بۆیە گرنگە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن و رێگە نەدەنەن خەڵكی تر ژێربەژێر رێككەوتن دژی كوردستان بكەن. 

جێگری سەرۆكی پارتی دووپاتی لەوە كردەوە كە دەبێت مادەی 140 وەكخۆی جێبەجێ بكرێت و چیتر قبووڵ ناكەین دەستوور پشتگوێ‌ بخرێت.

" مێژووی ئێمە و كەركووك مێژوویەكی دێرینە، كەركووك دڵی كوردستانە، بارزانی نەمر لەسەر كەركووك شۆڕشی لەسەر دانا، ئەمجارە ئێمە خوێن و دڵمان لەسەر كەركووك دادەنێین دەیگەڕێنینەوە" مەسروور بارزانی وای گوت. 
   



وشە - سه‌رخێڵ هاشم