ئومێد خۆشناو: كۆیە شیڕە شیڕی ناوێ‌ خزمەتی دەوێ‌

:: PM:03:55:25/10/2025 ‌
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دایەوە كە لە بانگەشەی ئەمڕۆی حزبەكەی لە كۆیە، سڵاوی بۆ پارێزگاری هەولێر ناردووە. 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر نووسیویەتی، دەڵێن برادەرێك دوو سێ جار لە كۆیە سڵاوی ناردبوو، من بە سروشتی خۆم و ئەخلاقی ئەو ڕێبازەی لەسەریم وەڵامی هەموو سڵاوێك دەدەمەوە، بەڵام مەرج نییە سڵاو لە هەموو كەسێك بكەم.

"ئەوەی ئەو چەند ساڵە بەشانازییەوە خزمەتی كۆیەمان كرد، كاكی سڵاونێر، بە هەموو تەمەنی خۆی و حزبەكەی خزمەتی كۆیەی نەكرد و ناكات، كۆیە شیڕە شیڕ و هاوار هاواری ناوێ، وەك خەركی وراتی كۆیە گوتەنی گارە گاری ناوێ". خۆشناو وای نووسیوە.

هەروەها بە زاراوەی كۆیە نووسیویەتی، كۆیە (خونی) داوە لۆ خۆشگوزەرانی و شكۆمەندی ژیان، كۆیە ئیشی دەوێ‌ ئیش نەك هاوار و گارەگار! خەركی كۆیەی ئازیز لە ڕابردوو بەشانازییەوە لە خزمەت بووین، ئێستەش لە خزمەتین، لە داهاتووش زێتر و زۆرتر لە خزمەت كۆیە دەبین، هێز نییە و نابێ بتوانێ بمانوەستێنێ.

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، 11ی 11 كۆیە وەرامی نیەت و خزمەتی ئێمە و گارە گاری تۆ دەداتەوە، پەلە مەكە و چاوەڕوان بە، كۆیە و لەگەڵیشیدا كوردستان ئەوجارە قسە و بڕیاری خۆی دەدات، و خراپ و باش حەقی خۆی وەردەگرێ.


وشە - وشه‌