كاوه‌یس عه‌بدوڵازاده هاووڵاتیی كورد و خه‌ڵكی مه‌ھاباد، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، شه‌ش هاووڵاتیی تریش به‌ناوه‌كانی سالار بایه‌زیدی ئازه‌ر خه‌ڵكی مه‌هاباد، هێمن مام قادری، یوسف مام قادری و مه‌نسوور كه‌ربه‌لایی خه‌ڵكی بۆكان، سالار سه‌یدڕه‌حیمی و حه‌سه‌ن مامیل ئازه‌ر دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی میاندواو، به‌یه‌كه‌وه سزای 60 ساڵ به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، كاوه‌یس عه‌بدوڵازاده له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر ئه‌حه‌د سیامی، سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی تر هه‌ر یه‌كێكیان به 10 ساڵ گرتن سزا دران.
تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و هاووڵاتییانه بریتی بووه له پێكهێنانی باند و گرووپ به ئامانجی ڕووخاندنی حكوومه‌ت، داڕشتنی پلان بۆ راپه‌ڕین و هاوكاری له‌گه‌ڵ حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران راگه‌یه‌نراوه.
جێی باسه كاویس عه‌بدوڵاپوور دوای ئازادكردنی به‌دانانی بارمته، له ئێران ڕۆیشتووه‌ته ده‌ره‌وه و له دووره‌وه ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه له سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی 2722 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و دوای ماوه‌یه‌ك به‌دانانی بارمته و به‌شێوه‌ی كاتی، له گرتووخانه ئازاد كرابوون.