وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ئاب بڵاو كردەوە و دابەشكردنی مووچە بە سێ رۆژ بە كۆتادێـت.
وەزارەتەكە رای گەیاندووە، ڕۆژی دووشەم 27ی تشرینی یەكەمی 2025 دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ڕۆژی چوارشەم 29ی تشرینی یەكەمی 2025 كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
ئەوە لەكاتێكدایە كە دوای چەند هەفتەیەك لە دواخستنی، عێراق بەیانی ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی كوردستانی تەمویل كرد.