نێچیرڤان بارزانی: بە سەركەوتنی پارتی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی تر

:: PM:04:06:26/10/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاكرێ‌، گوتارێكی پێشكەشی جەماوەری حزبەكە كرد و رای گەیاند، بەهێزبوونی پارتی واتە بەهێزبوونی كوردستان. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بە پشتیوانی جەماوەرەكەی، پارتی دەبێتە حزبی یەكەم لە عێراق، لەگەڵ ئەوەیشدا حكوومەتی كوردستان تەواوی داخوازییەكانی جێبەجێ كردووە، بەڵام دڵنیاین زیاتر و زۆرتری بۆ خەڵك و بە ئاكرێ‌ دەكرێت. 

دووپاتی كردەوە كە بە سەركەوتنی پارتی، كوردستان دەچێتە قۆناغێكی تر، چونكە جەماوەری پارتی بەردەوام حزبەكەیان بەسەر بڵندی دەهێڵنەوە. 

"پارتی پارێزەری كوردستان و پارێزەری سەقامگیریی كوردستانە و تا پارتی هەبێت، كەس ناتوانێ‌ دەستدرێژیی بكاتە سەر مافەكانی خەڵكی كوردستان" نێچیرڤان بارزانی گوتی. 

دووپاتی لە جێبەجێكردنی دەستوور كردەوە لەو خولەی پەرلەمانی عێراق و گوتی، پەرلەمانتارانی پارتی دەچن ئەو رێڕەوە راست دەكەنەوە كە دەستوور جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەوە خەمی هەموو پێكهاتەكانی عێراقە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم