بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، رێپێدانی كردنەوەی بیری ئیرتیوازی لە سنووری مەخموور دەست پێ دەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئۆكتۆبەر، سەنگەر كانەبی گەورە، بە "وشە"ی راگەیاند، لەسەر داوا و پێشنیاری جووتیارانی سنووری مەخموور و شارەدێییەكانی گوێڕ، قەراج، كەندێناوە و مەلاقەرە، دوای هەوڵەكانی لقەكەمان بۆ خزمەتی جووتیارانی ئەو سنوورە بە راوێژ و هاوئاهەنگى لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، بە سوپاسەوە لە بەیانییەوە هەموو رێگەپێدانێك لە چوارچێوەی یاسا و رێنوێنییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێر زەوی، بەهەمان رێكارە یاساییەكانی سنوری پارێزگای هەولێر دەرفەتی رێگەپێدانی بیری ئیرتوازی كرایەوە.
سەنگەر كانەبی گەورە دووپاتی لەوەیش كردەوە، كە ئەوەیش خزمەتێكی ترە بۆ جووتیارانی سنوورەكە و خەڵكی ناوچەكە تا سوودمەند بن.