مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری لەبارەی دابەشكردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی سنووری عەنكاوە دا.
بەهۆی سنوورداری ڕووبەری زەوی لە سنووری شارەوانیی عەنكاوە و نەبوونی زەویی پێویست بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە، هەروەها پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان لە هەولێر، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر گواستنەوەی شوێنی پێدانی زەویی هەزار و 279 فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە بۆ سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و پێدانی زەویی لەگەڵ فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و هاوكات دیاریكردنی زۆنێكی دیاریكراو و تایبەت لە نەخشەی كەرتی بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە، بە مەبەستی پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.