مەسروور بارزانی: راكێشانی بۆری غاز لە كۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ لە بەرنامەیە

:: PM:04:34:28/10/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە كردنەوەی پڕۆژەی ستراتیجی بۆری غاز لە دهۆك رای گەیاند، سوپاسی خوای گەورە دەكەین كە هێزی پێ بەخشیوین تا ئەو پڕۆژانە بكەین. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، ئەو پڕۆژانە هەموو لەچوارچێوەی چاكسازی و خزمەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە تا سوودی زیاتر لە سامانی سروشتی وەربگرین. 

مەسروور بارزانی گوتی، بەرهەمی غاز لە كوردستان بەراورد بە پێشوو دوو هێندە زیادی كردووە، بۆیە پێویستە كوردستان بكەینە شوێنی دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق و ناوچەكانی تریش. 

دووپاتی كردەوە كە راكێشانی بۆری غاز لە كۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ یەكێكی ترە لە بەرنامەكانی حكوومەت، كانزا و سامانی سروشتی لە كوردستان زۆرن و موڵكی هیچ كەسێك نین.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم