سبەی لە هەڵەبجە كرایە پشوو

:: AM:09:36:29/10/2025 ‌
سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە، پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی تشرینی یەكەم، نوخشە ناسیح پارێزگای هەڵەبجە رای گەیاند، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریكردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتییان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و داودەزگا حكوومییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكرێتە پشووی فەرمی.

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم پشووە ناوەندەكانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان، تا بەشداریی لەم چالاكییە كولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەكەیاندا بكەن.




وشە - رامیار جەواد