دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی، پڕۆژه‌ی ستراتیجیی گه‌یاندنی بۆڕیی غازی سروشتیی هه‌ولێر بۆ دهۆكی كرده‌وه، به‌مه‌ش بووه مشتێك له خه‌رمانی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
له به‌شێك له لێدوانه‌كه‌ی له دهۆك، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رای گه‌یاند، "ئاماده‌ین له بواری وزه هاوكاریی به‌غدا بكه‌ین." لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كاردانه‌وه‌ی زۆری له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان به‌دوادا هات.
دوێنێ میدیای حه‌ده‌سی عه‌ره‌بی له فه‌یسبووك، لێدوانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی دانا، له‌وكاته‌وه مشتومڕی گه‌وره له نێوان هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كان دروست بووه كه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌به‌ر بێ كاره‌بایی ده‌ناڵێنن.
كچه عه‌ره‌بێك له‌سه‌ر پۆسته‌كه نووسیویه‌تی، "جا چییه، ئه‌وان سوودیان له عه‌قڵ و رۆشنبیری و نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌رگرتووه. كورد خاكی خۆی خۆش ده‌وێت و كردوویانه به به‌هه‌شت، به‌ڵام ئێوه هه‌ر خه‌ریكی دزی و تاڵانین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پردێكیش دروست بكه‌ن، كه‌ڵكی دوو فلسی نییه."
هاووڵاتییه‌كی عێراقیی تر گوتوویه‌تی، "كورد گه‌لێكی مه‌زنن و سه‌ركرده‌كانیشیان مه‌زنن، چونكه له پێناو گه‌لی خۆیان ماندوو بوون و هه‌وڵیان داوه و رێكیان بخه‌نه‌وه، خوا پاداشتی كاك مه‌سعوود و كاك مه‌سروور و كاك نێچیرڤان بداته‌وه."
له كۆمێنتێكی تردا هاتووه، "ئاساییه، با ده‌وڵه‌تی كوردستان كاره‌با بداته هه‌رێمی عێراق."
خاتوونێكی تری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، "ئه‌وان درۆنتان بۆ ده‌نێرن، كه‌چی ئێوه ئه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی تر نووسیویه‌تی، "هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و سیستمی هه‌یه، لێره‌ش هه‌مووی دز و سه‌رلێشێواوه."