لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کارئاسانی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەکات تا بتوانن بەشداری لە پرۆسەکەدا بکەن.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیار درا بە پێدانی مۆڵەتی 15 ڕۆژ بەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، خوێندکاران دەتوانن لە ڕێکەوتی یەکی تشرینی دووەمی 2025 تا 15ی تشرینی دووەمی 2025 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ خوێندکاران تا بەشداری لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن، کە بڕیارە لە 11ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەو ماوەیە وەک بەشێک لە ماوەی مانەوەی خوێندکار لە دەرەوەی وڵات بۆ هەژمار دەکرێت.