ئەمڕۆ هەینی، 31ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعوود بارزانی سەردانێکی مەیدانیی بۆ سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لەو سەردانەیدا سەرۆک بارزانی لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوش و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە بوو و لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە و پلەدارانی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی دۆخی سیاسیی ئێستاوە خستەڕوو و تیشکی خستە سەر دوا پێشهاتەکان.
سەردانە مەیدانییەکانی سەرۆک بارزانی بۆ لای هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامە و بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی ورەی پێشمەرگە و ئاگاداربوون لە بارودۆخیان ئەنجام دەدرێت.