دژەتیرۆری کوردستان: دەنگۆی هێرشکردنە سەر پیرمام دوورە لە ڕاستییەوە

:: PM:04:03:31/10/2025 ‌
دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هێرشکردنە سەر  پیرمام دەکەن و ڕای گەیاند، هیچ ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی، 31ی تشرینی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

دژەتیرۆری کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە "ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە" و ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو دەنگانەی بیستراون، پێوەندییان بە "مەشق و ڕاهێنانی سەربازییەوە" هەبووە و "هیچ جێگەی مەترسی نییە."


وشە - پۆڵا مەحموود