ئاسایشی یەکێتی پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی داخست

:: PM:08:38:02/11/2025 ‌
بەزەبری هێز، چەکدارانی یەکێتی لە سلێمانی پەخشی کەناڵی ئێن ئارتی شاسوار عەبدولواحێدی سەرۆکی زیندانیکراوی نەوەی نوێی راگرت. 

شاسوار چەند مانگێکە لەلایەن یەکێتییەوە لە سلێمانی گیراوە و مولکوماڵەکەیشی فرۆشران.

کەناڵی ئێن ئارتی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، هێزەکانی یەکێتی پەخشی کەناڵەکەیانی راگرتووە ئەوە دوای ئەوەی بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ چاوپێکەتنێکی شاسوار عەبدولواحێد بڵاو بکەنەوە.

ئەوە ئەو ئازادییەیە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتی کە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە بانگەشەی پێوە دەکات. 

ئێستە جیا لە زیندانیکردنی سەرۆکی سێ حزبی ئۆپۆزسیۆن دوو کەناڵیش لە سنووری یەکێتی داخران.




وشە - وشه‌