كاندیدێكی پارتی لە سلێمانی: خەڵكێكی زۆر دەبنە پارتی و دەزانن كار و پڕۆژە بە ئێمە دەكرێت

:: PM:04:50:03/11/2025 ‌
كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەی پارتی دایناوە؛ بە هەموو جۆرێك خزمەتی هەڵەبجە دەكەن و درێژە بە كاروانی ئەو ئاوەدانییە دەدەن، كە بەهۆی مەسروور بارزانیی سەرۆك وەزیرانی كوردستان رووی لە سنوورەكە كردووە. 

ئەمڕۆ دووشەم، سێی تشرینی دووەم، بەناز عوسمان كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی سلێمانی، بە "وشە"ی گوت، خەڵك لەوە تێگەیشتووە كە پارتی شایەن بە دەنگدانە، پارتی لە هەر شوێنێك بێت كاروانی ئاوەدانی لەوێ‌ دەبێت. 

روونیشی كردەوە، بەڵێنیان بە خەڵك داوە بەردەوام دەبن لە خزمەتی هەڵەبجە و لەسەر ئەو بەرنامەی پارتی دایناوە كاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت، وەك ئەو كاروانی ئاوەدانییەی مەسروور بارزانی هێناویەتە سنوورەكە. 

هەروەك دووپاتی كردەوە، ئێستە خەڵكێكی زۆر پێوەندی بە پارتییەوە دەكەن، چونكە پێیان وایە كار و پڕۆژە تەنیا بە پارتی دەكرێت. 

پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 275 بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم