دوای كوشتنی لە بەخاكسپاردنیشی رێگریی دەكرێت

:: PM:02:18:04/11/2025 ‌
رێگە لە رووماڵكردنی ساتی بەخاكسپاردنی تەرمی رێكار عەبدولڕەزاق دەكرێت، ئەوەیش دوای كوشتنی لەلایەن چەكدارانی یەكێتی لە سلێمانی.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، تەرمی رێكار عەبدولڕەزاق رادەستی كەسوكاری كرایەوە لە سلێمانی، هێزێكی یەكجار زۆریش لەو شوێنە ئامادە بوون تا میدیاكان رووماڵی نەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لەلایەن یەكێتییەوە گوشارێكی زۆر لە خێزانی رێكار دەكرێت كە ئەم بابەتە لەوە زیاتر نەورووژێنرێت، بەتایبەتی كە دۆخی یەكێتی لە دەڤەرەكە زۆر خراپە.

ئەوەش زانراوە، بەشێك لە كەسوكاری ئەوان مووچەخۆری یەكێتین، پێیان گوتراوە نابێت رێگە بە میدیاكان بدەن رووماڵی بكەن، خۆیشتان تووشی نانبڕاوی مەكەن.

رێكار عەبدولڕەزاق لە 22ـی ئاب دوای ئەوەی لە هێرشەكەی یەكێتی بۆ سەر لالەزار بە دیل دەگیرێت، وێنەی لەناو گیراوەكان هەیە، دواتر بە كەسوكاری دەڵێن تەرمێك هەیە ناناسرێتەوە و گومان دەكرێت كوڕەكەی ئێوە بێت، بۆیە وەرن پشكنینی DNA بكەن و دوێنێش پێیان گوتن وەرن تەرمەكەی ببەنەوە.



وشە - رامیار جەواد