زانا مەلا خالید: بەهۆی هەڵوێستی سەركردەكانیان بەرانبەر هەولێر یەكێتییەكان دەبنە پارتی

:: PM:02:45:04/11/2025 ‌
زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گەیاند، رۆژانە دەیان كادری دیاری یەكێتی لە هەولێر دێنە ناو ریزەكانی پارتی، هۆكارەكەیش ئەو سیاسەتە دوژمنكارانەی سەرۆكەكەیانە بۆ هەولێر. 

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی دووەم، زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی، بە "وشە"ی گوت، چاوەڕوانی سوپرایزی گەورەی هەڵوەرینی یەكێتی بن.

ئەو زیاتر روونی كردەوە كە هەر ڕۆژێك، دەیان كادری دیاری یەكێتی لە هەولێر وەك ناڕازیبوون لەو سیاسەتە دوژمنكارییەی سەركردەكانیان بەرانبەر هەولێر دەیكەن، لێیان دوور دەكەونەوە و دێنە ناو ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

لە ماوەی رابردوودا بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، راستەوخۆ دژایەتیی خۆی بۆ پێشڤەچوونی هەولێر و ئاوەدانیی كوردستان راگەیاند و گوتی، شەقام و خزمەتگوزاریمان ناوێ‌. 

ئەو هەڵوێستە نەك تەنیا هەولێرییەكان، بەڵكو یەكێتییەكانیشی لە هەولێر نیگەران كرد، ئێستە بۆیان دەركەوتووە كە دووركەوتنەوە لەو حزبە ئەركێكی نیشتمانییە. 



وشە - وشه‌