هاوڕی مەلا ستار پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی، نیگەرانیی خۆی بەرانبەر حزبەكەی راگەیاند و گوتی، ئیتر بێدەنگ نابم ئەگەر باجەكەی گرتن و تۆمەت و كوشتنیش بێت.
هاوڕێ مەلا ستار كە ماوەیەكی زۆرە بێدەنگە، ئەمڕۆ لە پۆستێكی فەیسبووك داوای كرد، خەڵك دەنگ نەدەن بە یەكێتی و نووسیویەتی، ئیتر كاتی ئەوەیە سزای ئەوانە بدەین كە ساڵەهای ساڵە سزای ئەو خەڵكە بەشمەینەتە دەدەن، سزای ئەوانە بدەین كە قووت و بژێوی و ژیانی خۆمان و منداڵەكانمان دەكەنە قوربانی خۆیان و منداڵی منداڵەكانیان.
هەروەها نووسیویەتی، ڕای بەندە وایە بەشداریی هەڵبژاردن بكەین و دەنگ بدەین بە هێزەكانی تری دەرەوەی یەكێتی، پشتیوان بەخوا و ئێمە بێدەنگ نابین تەنانەت ئەگەر باجەكەشی گرتن و تۆمەت و كوشتنیش بێت، تا ئەوكاتەی ڕۆژێك دێت یان دەبێت ڕابكەن و كۆشكەكانیان چۆڵ بكەن، یان دەیانبەینە بەردەم دادگای گەل.