نێچیرڤان بارزانی: وەڵامی كەس نادەینەوە خەڵك پارتی و ئەوانیش دەبینێت

:: PM:03:38:04/11/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك رای گەیاند، جێی شانازییە كە حزبەكەمان ئەو هەموو دڵسۆز و وەفادارەی لە بادینان هەبێت. 

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی لەسەرەتای قسەكانیدا لە دهۆك گوتی، سڵاوی سەرۆك بارزانیم بۆ هێناون و بەناوی برای خۆم مەسروور بارزانیش سڵاوتان لێ‌ دەكەم.

نێچیرڤان بارزانی گوتی، كە ئێوە دەبینم دڵنیام ملیۆنێك زیاتر دەنگ بەدەست دەهێنین بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، ئایا ئێوەش دەڵێن یەك ملیۆن؟. لەوكاتەدا جەماوەری پارتی بەیەك دەنگ گوتیان سەركەوتن و یەك ملیۆن دەنگ. 

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی كوردستانە و كلیلی سەركەوتنی پارتیش بادینانە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ كوردستان گرنگە و گرنگە پارتی ملیۆنێك زیاتر دەنگ بەدەست بێنێت تا حزبی یەكەم بێت لە هەموو عێراق. 

جێگری سەرۆكی پارتی گوتی، دوای 20 ساڵ عێراق رۆژ بەڕۆژ بەرەو وێران بوون دەچێت و مافی كورد زیاتر فەرامۆش دەكرێت، بۆیە كاتی ئەوەیە پارتی لە بەغدا سووربێت لەسەر جێبەجێكردنی دەستوور. 

هەروەها ئەوەی گوت، كە پارتی وەڵامی كەس ناداتەوە پڕۆژەكانمان دیارە و خەڵك پارتی و ئەوانیش دەبینێت. هەروەها دەستخۆشییەكی گەرمی لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كرد و گوتی، سەرباری هەموو ئاستەنگەكانی بەردەمی كاروانی خزمەتی كوردستانی بەردەوام بووە و رۆژ بەڕۆژ پڕۆژەی نوێ‌ دادەنێ‌، بۆیە ئەوەیە ئەوەیە پارتی. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم