مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی لە دهۆك گوتارێكی پێشكەش كرد و رای گەیاند، ئەوەی برای خۆم نێچیرڤان بارزانی گوتی پەیامی پارتییە و گەیاندی بە ئێوە.
جێگری سەرۆكی پارتی گوتی، هەزار گوتار قوربانی كردارێك بێت، كرداری پارتی هەندە زۆرن و بە پشتیوانی خودا بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی كوردستان.
مەسروور بارزانی لەبارەی گرنگی دەنگدان بە پارتی گوتی، پێویستە بەهێز بین تا دەسكەوتەكانی كوردستان بپارێزین، زۆر لایەن هەبوون دەیانویست كوردستان نەگات بە ئامانجی خۆی، بەڵام بەردەوام بووین لە پێشكەوتن و رانەوەستاوین.
هەروەها ئەوەیشی گوت، زۆر كەس بوختانمان بۆ دەكات، بەڵام ئێمە وەڵامیان نادەینەوە. دووپاتی لەوە كردەوە كە سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی كوردستانە و زۆر پیلانیان دژی پارتی گێڕا تا كوردستان سەرنەكەوێت، بەڵام بە پشتیوانی ئێوە رۆژ بە رۆژ سەركەوتنی گەورەمان بەدەست هێنا.
"ئەو جێیەی پارتی لێ نەبوو، نە هێز هەبوو نە ئاوەدانی و نە كەسیش خۆی بۆ كوردستان كردە قوربانی، بۆیە ئەو جێیەی پارتی لێیە ئاوەدانی و هێزی لێیە" مەسروور بارزانی وای گوت.