ئێستا رووبه‌ری سه‌وزایی پارێزگای سلێمانی 23.6%یه، له كاتێكدا نابێت له 20% كه‌متر بێت، به‌مه‌ش سلێمانی بووه سه‌وزپۆشترین پارێزگاكانی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه به‌هرۆز سالار به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی سلێمانی رای گه‌یاند، رێژه‌كه له كۆی 143 ملیۆن مه‌تر دووجاری پارێزگاكه وه‌رگیراوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌مزووانه به‌رزتریش ببێته‌وه، چونكه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له ته‌واوبووندان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌هرۆز سالار گوتی، پلانیان هه‌یه په‌ره به كشتوكاڵ بده‌ن، پاركی زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كان دروست بكه‌ن و پڕۆژه بازرگانییه‌كان ناچار بكه‌ن به پێوه‌ره‌كانی پاراستنی ژینگه پابه‌ند بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان دووپاتی كرده‌وه، رووبه‌ری سه‌وزایی له سلێمانی به به‌راورد به هه‌موو پارێزگاكانی تری عێراق زۆرترینه.