مەسروور بارزانی: بۆ پڕۆژە جیاوازیی لە نێوان ناوچەكان و گەڕەكەكانیش ناكرێ‌

:: PM:02:51:05/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ڕێڕەوی ژیان گوتی، جیاوازی گەڕەكەكان لەم پڕۆژەدا كەم دەكرێتەوە و بایەخ بە گشت ناوچەكان دەدرێت و ئەو سیاسەتە لەسەر تەواوی كوردستان جێبەجێ دەكرێت.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، بە تەواوبوونی پشتێنەی سەوزایی و ڕێڕەوی ژیان، قۆناغی گەشەكردن لە هەولێر زیاتر دەبێت و ئەو شۆڕشەی ئاوەدانی كە دەستمان پێ كردووە، هەموو ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە لە رووی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری و هەلی كاری وەبەرهێنان.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان پیرۆزبایی لە خەڵكی هەولێر و ئەو گەڕەكانە كرد كە ڕێڕەوی ژیان دەبێتە گۆڕانكاری لە ژیانی رۆژانەیان. ئەوەیشی گوت، دڵخۆشم بە متمانەی خەڵك بە حكوومەت كە وا دەكات سوور بین لەسەر خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان. 

داوایشی كرد كە هاووڵاتییان هاوكار بن لە پاراستنی ژینگە و پاراستنی ژینگە، ئەركی هەمەلایەنەی حكوومەت و خەڵكە. 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم