سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە رای دەگەیەنێت، رۆژی یەكشەم دەست دەكرێت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەكەیان و سەرجەم فەرمانبەران زەوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی تشرینی دووەم، زریان سەباح سەرۆكی شارەوانیی بنەسڵاوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئامادەكارییەكان تەواو بوون و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی زەوی.
زیاتر گوتی، یەكشەمی داهاتوو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی ڕەزامەندیی پێدانی زەوییان وەرگرتووە، پارچە زەوییەكی 200 مەتریان پێ دەدرێت.
روونی كردەوە شەش هەزار پارچە زەوی ئامادە كراون، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی لەو سنوورە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، زەوی وەردەگرن.
27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون، قۆناغی یەكەمی پرۆسەكە لە زاخۆ و گەرمیانەوە دەستی پێ كرد، دواتر هەولێر و سلێمانی گرتەوە كە هەر پارچە زەوییەك 200 مەترە.