لە هەرێمی كوردستان 204 بنكەی دەنگدانی تایبەت هەیە و زۆرترینی لە سلێمانییە

:: AM:10:17:06/11/2025 ‌
لە هەرێمی كوردستان لە هەرسێ بازنەی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، 204 بنكەی دەنگدانی تایبەت هەیە و زۆرترینی لە سلێمانییە.

رۆژی یەكشەم نۆی تشرینی دووەم، 48 سەعات پێش دەنگدانی گشتیی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت و هێزەكانی سەربە وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و پێشمەرگە و ئاوارەكان، دەنگی خۆیان دەدەن.

لە هەرێمی كوردستاندا 204 بنكە و 958 وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەن، لە هەولێر 79 بنكە و  358 وێستگە. لە سلێمانی 82 بنكە و 378 وێستگە. لە  دهۆك 43 بنكە و 195 وێستگە. كۆی گشتی 204 بنكە و 958 وێستگەن. 

لە كۆی گشتیی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقیش، 809 بنكە و چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدانی تایبەت هەن كە 29 بنكە و 191 وێستگەیان لە كەركووكن.

رۆژی سێـی تشرینی یەكەمی 2025، بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ كرد كە بڕیارە 11ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەشتـی تشرینی دووەم بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت.



وشە - سۆران عەزیز