نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، ئامارەكانی مانگی رابردووی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد، 81 حاڵەتی پەلاماردانی سەگ تۆمار كراون.
بەهۆی سەگی بێلانەوە لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان، مانگانە حاڵەتی پەلامار و گەستنی سەگ هەیە، هەر شار و شارۆچكەیەك بەرێژەیەكی جیاواز سەگی بێلانە پەلاماری دانیشتووانی داوە و زیانی گەیاندووە.
نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بڵاوی كردەوە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا لە نەخۆشخانەكە، 20 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆمار كراون، بەڵام هیچ حاڵەتێكی پێوەدانی مار نەبووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، 81 حاڵەتی پەلاماردان و گەستنی سەگ تۆمار كراون.
ئەمە لە كاتێكدایە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، 80 حاڵەتی گەستنی سەگ و دوو حاڵەتی پێوەدانی مار و 86 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆمار كراون.