ناوەندی توێژینەوەی سبەی: پارتی لە ناوچەكانی مادەی 140 بە جیاوازییەكی بەرز دەیباتەوە

:: PM:03:59:06/11/2025 ‌
بەپێی راپرسییەكی ناوەندی توێژینەوەی سبەی، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نەك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، بەڵكو لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێ‌. 

ڕاپرسییەكەی ناوەندی توێژینەوەی سبەی لەبارەی بۆچوونی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە كەركووك و نەینەوا و سنووری مادەی 140 كراوە و دەركەوتووە، پارتی لەو سنوورە بنكەیەكی فراوانی جەماوەری هەیە. 

راپرسییەكە لە 1/9/2025 تا 2/10/2025 لەلایەن تیمێكی پێنج كەسییەوە ئەنجام دراوە. سەرجەم بەشدارانی ڕاپرسییەكە كورد بوون و  229 كەس بوون.

بەپێی دەرەنجامەكانی راپرسییەكەی ناوەندی توێژینەوەی سبەی، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێژەی 41.6% لە پێشەوەی لیستەكانی تر دێت.

بۆ نموونە لە كەركووك پارتی دەتوانێ‌ 44.2%ی دەنگی پێویست ببات، یەكێتی تەنیا 29% دەبات، هەروەها لە نەینەوا پارتی 43.3% دەنگەكانی مسۆگەرە، بەڵام بە دۆخێكی خراپەوە یەكێتی تەنیا 22.3% ئەگەر هەیە دەنگ بێنێ‌.

لای خۆیەوە هەتاو هەمەوەندی كاندیدی ژمارەی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك، بە "وشە"ی گوت، پێشبینی زۆر زیاتر بۆ دەنگەكانی پارتی دەكرێت، چونكە خەڵكی ئەو شارە لەگەڵ حزبی نەتەوەیین و دەیانەوێ‌ پارێزگاریان لێ‌ بكرێت، بۆیە ئەوەیش تەنیا بە پارتی دەكرێت. 




وشە - وشه‌