سەرۆكی حكوومەت قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر كردەوە

:: PM:06:34:06/11/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قۆناغی دووەم و كۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاوی بۆ ناو شاری هەولێر كردەوە.

دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی پڕۆژەكە، سەرۆكی حكوومەت سوپاسی كۆمپانیای جێبەجێكار (هێمن گرووپ) و خاوەنی كۆمپانیاكە خالید خۆشناوی كرد و گوتی، ئەم پرۆژەیە خزمەتێكی زۆری هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكات و كارەكانی پرۆژەكە زۆر بە سەركەوتوویی كراون، هەرروەها توانییان لە كاتێكی پێوانەیی كارەكانی پرۆژەكە تەواو بكەن.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها گوتی، هەموو ئەو كەسانەی سەردانی ئێرەیان كردووە، پێیان وابوو ئەم پرۆژەیە پێویستی بە سێ ساڵ هەیە تاوەكوو تەواو دەكرێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەم ماوە كەمەدا تەواو بكرێت كە جێگەی دەستخۆشییە تەواوی كارەكانی پرۆژەكە بە هێز و بازوویی ناوخۆیی كراوە، تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو بەكارهاتووە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئاو.

تێچووی پرۆژەكە 480 ملیۆن دۆلارە و قۆناخی یەكەمی لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ كرایەوە كە لە ڕۆژێكدا، 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم