مەسروور بارزانی: داهاتوو بۆ ئەوانەیە گرنگی بە وڵات دەدەن

:: PM:07:03:06/11/2025 ‌
لە دوای كردنەوەی پێشەنگای هونەری " رەگ" لە قەڵای هەولێر، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە خۆیشی نیگاركێشە و لەو پێشەنگایەدا وێنەیەكی رەنگ كردووە. 

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە لێدوانێكدا رای گەیاند، حەز دەكەم گەنجان گرنگی بە كولتوور و پێناسە و وڵات و مێژووی خۆیان بدەن، چونكە ئەوەی گرنگی بە وڵاتی خۆی دەدات ئەوە داهاتوو بۆ ئەوە. 

سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، گەنج دەتوانن ببن بە هێز و دەستی كاری ناوخۆ بۆ وڵاتێكی پێشكەوتوو. 

"رەگ" وشەیەكی كوردیە بە واتای ریشە دێت، پێشەنگاكە ئاشنابوونە بە ناسنامەی كوردی لە رێگەی هونەری رەسەن و هاوچەرخەوە كە بەسەرپەرشتی كوردستان فاوەندەیشن دەكرێتەوە. 

بابەتی سەرەكی پێشەنگاكە رەگەكانی كولتووری و مێژووی كوردستانە  كە 21 هونەرمەند بە نوێنەرایەتی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان بەشداری دەكەن.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم